حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان دوێشەو لە بەرنامەی وتووێژی تایبەتی هەواڵیی کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئێران، وتی: ئەمریکییەکان واهەست دەکەن ئەوەی لە گۆڕەپاندا بەدەستیان نەهێناوە، بەزەخت وگوشار لەڕێی شێوازە سەربازی وئاسایشییەکان ولەڕێی مێزی دانوستانەوە دەتوانن بەدەستی بێنن.
ئەمیرعەبدوڵاهیان بەئاماژە بە سەفەری ستێفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا بۆ ئێران، وتی: لەچەند حەوتەی ڕابردوودا لەنێوان ئەمریکا و رووسیا لەسەر خێراکرانی ڕێگاچارەی سیاسی لە سووریا، وتووێژگەلێک ئەنجامی گرتووە.
یاریدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن رووسەکان بەوە ڕازی بکەن کە بەشێوازێک لە کۆتایی خولی١٨مانگانی ڕەوتی سیاسی کە ئێستا حەوت مانگی ئەو ماوەیە تێپەڕ بووە، لەگەڵ ئەواندا هاوکاری بکەن و بەشار ئەسەد بەڕێکاری سیاسی لەسەر دەور لابدرێ.
یاریدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بەئاماژە بەوەی کە پرسە ناوچەییەکان گرێدراوی یەکن، هێرشی سەربازیی عەرەبستان بۆسەر یەمەنی بە هەڵەی ستراتژیکی ئالی سەعوود زانی و وتی: ئامانجی عەرەبستان لە هەڵایساندنی ئەو شەڕە، ئەوە بوو کە بارودۆخی وڵاتەکەی بکات بە سەربازیانەو بەو کارەی، قەیرانەکانی ناو دەسەڵات و سەروەریی وڵاتەکەی کۆنترۆڵ بکات.
ئەمیر عەبدوڵاهیان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئێراق وتی: حکومەتی یاسایی وهێزە جەماوەرییەکان و سوپای ئێراق لە بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمدا هاواهەنگ دەجوڵێنەوە....
کۆتایی کورتە نامە310
١ ئاب ٢٠١٦ - ٠٦:١٢
News ID: 769289
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی: ئامانجی ئەمریکییەکان لە سووریا، لاوازکردنی تەوەری موقاوەمەو لابردنی بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵاتە.